"توخێل بۆ شوێنی ئارسین ڤینگەر"



رووداو – هەولێر

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی دەیەوێت پۆستی بەڕێوەبەری هونەری یانەکەی لە دوای ئارسین ڤینگەر بداتە دەست تۆماس توخێل، راهێنەری ئێستای یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی.

رۆژنامەی سپۆرت میرۆری بەریتانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە، یانەی ئارسیناڵ پلانی داناوە تۆماس توخێل، راهێنەری بۆرووسیا دۆرتمۆند بکاتە بەڕێوەبەری هونەری داهاتووی یانەکە، لەکاتێکدا چاوەڕواندەکرێت لە هاوینی دەستبەرداری راهێنەرە فەرەنسییەکە ببێت.

بەهۆی ئەو ئەنجامانەی لە چەند هەفتەی رابردوودا ئارسیناڵ بەدەستیهێناون هاندەرانی ئارسیناڵ لە ئەنجامەکانی یانەکە نارازین و چەندینجاریش بەبەرزکردنەوەی بانەر و شێوەی جۆراوجۆر داوای دەستلەکارکێشانەوەیان لە ئارسین ڤینگەر، بەڕێوەبەری هونەری یانەکەیان کردووە.