له‌ لوتكه‌ی پرێمه‌رلیگدا تۆتێنهام له‌ ئارسیناڵی برده‌وه‌



رووداو - هه‌ولێر

كه‌مێك پێش ئێستا یاریی لوتكه‌ی گه‌ڕی 27ی پرێمه‌رلیگ به‌ سه‌ركه‌وتنی تۆتێنهام به‌سه‌ر ئارسیناڵ به‌ 1-0 گۆڵ كۆتاییهات.

یارییه‌كه‌ له‌ یاریگه‌ی وێمبڵی ئه‌نجامدرا و تێیدا له‌ سه‌ره‌تای گێمی دووه‌مدا هاری كه‌ین تاكه‌ گۆڵی یارییه‌كه‌ی بۆ تۆتێنهام تۆماركرد و تیپه‌كه‌ی به‌ره‌و بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ برد.

به‌م ئه‌نجامه‌ تۆتێنهام له‌ پله‌ی سێیه‌مه‌ به‌ 52 خاڵ و یانه‌ی ئارسیناڵیش له‌ پله‌ی شه‌شه‌م ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ 46 خاڵ.