بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دارایی یانەی دهۆک پەنا بۆ وەبەرهێنان دەبات



یانەی دهۆک وەک هەنگاوێکی سەرەتایی بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی و خۆ دەربازکردن لەو تەنگژە داراییەی بەدەستییەوە دەناڵێنێت، پەنا بۆ وەبەرهێنان و سەرمایەداری دەرەوەی یانەکە دەبات.

سەرمایەدارێکی شاری دهۆک هەنگاوی سەرەتایی دەستپێكردووە بۆ راکیشانی سەرمایە بۆ ناو یانەکە لە رێگەی بەکرێدانی ئەو زەوی و رووبەرە جیاوازانەی موڵکی یانەکەن.