ڤیدیۆ؛ ئۆڵۆمپیادی زستانەی تایبەت 2025 دەستیپێکرد

رووداو دیجیتاڵ

 

یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی تایبەت لە تۆرینۆ 2025 بە رێوڕەسمێکی سەرنجڕاکێش و بە ئامادەبوونی هەزاران بینەر و هاندەر دەستیپێکرد.
 
ئۆڵۆمپیادی تایبەت، کە لە 9 تاوەکو 15ـی ئادار بەڕێوەدەچێت، بە یەکێک لە گەورەترین چالاکییە وەرزشییەکان دادەنرێت، کە زیاتر لە هەزار و 500 وەرزشوان لە 100 شاندی وڵاتانەوە بەشداری تێدا دەکەن و لە 8 یاریی وەرزشیدا رکابەری دەکەن.
 
ئەم ئۆڵۆمپیادە لەساڵی 1968 لەلایەن یونیس کێنێدی شریڤەر، خوشکی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رۆبەرت کێنێدی دامەزراوە، کە بەدرێژایی ساڵ راهێنان و چالاکییەکان پێشکەش بە پێنج ملیۆن بەشداربوو دەکات.
 
ئۆڵۆمپیادی تایبەت هەردوو ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت، کە تۆرینۆ 2025ـی ئەمساڵ 12ـەمین وەشانی یارییەکانی زستانەیە، لەکاتێکدا 19 وەشانی یارییەکانی هاوینە ئەنجامدراون.
 
پاتریزیۆ ساندرێتۆ رێ رێباودێنگۆ، سەرۆکی کۆمیتەی رێکخستنی ناوخۆیی تۆرینۆ 2025 لەو بارەیەوە رایگەیاند "ئێمە باوەڕمان بە داهاتوویەک هەیە کە بچێتە دەرەوەی سنوور و بەربەستەکان و ئەمڕۆش ئەو داهاتووە لێرەدایە".