ئامەدسپۆر دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات

10-03-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئامەدسپۆر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئامەدسپۆر دوای دوو یاریی بەبێ بردنەوە، دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر رێگەی راست، کاتێک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی پێندیک سپۆر یاری دەکات.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 29ـی خولی پلە یەکی تورکیا، ئەمڕۆ ئێوارە یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستان لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی پێندیک سپۆر یاری دەکات و دوای دوو یەکسانبوونی لەسەریەک یانەکە دەیەوێت بەبردنەوە لە میواندارەکەی بگەڕێتەوە سەر رێگەی دروست و سێ خاڵی دیکە بباتەوە.
 
یارییەکە لە پێندیک بەڕێوەدەچێت، خاوەن یاریگە لە یاریی رابردوودا بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەرکەوتنی بەرامبەر ئەرزرووم بەدەستهێناوە، هەردوو یانە خاوەنی 40 خاڵن، ئامەدسپۆر بە جیاوازیی گۆڵ لەگەڵ پێندیک لە پلەی یازدەیەمە و رکابەرەکەی لە دوازدەیەمە.
 
لە یاریی یەکەمیاندا لە نیوەی یەکەمی ئەم وەرزە، ئامەدسپۆر لە یاریگەی خۆیدا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە پێندیک سپۆر دۆڕابوو، دەیەوێت ئەمڕۆ قەرەبووی ئەو دۆڕانە بکاتەوە و دەیەم بردنەوە لەم وەرزەی خولەکەدا تۆماربکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە