خولی نایابی کوردستان بەهۆی شەڕ و ئاژاوە راگیرا


رووداو - هەولێر

خولی یانە نایابەکانی کوردستان بەهۆی ئەو شەڕ و ئاژاوانەی لە خولەکەدا روودەدات بۆ ماوەیەکی نادیار راگیرا.

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا راگرتنی خولەکەیە، بەهۆی ئەو شەڕ و ئاژاوانەی لە ماوەی رابردوودا لە دوای کۆتاییهاتنی یارییەکان روودەدات بڕیاریدا یارییەکانی خولەکە بۆ ماوەیەکی نادیار دوابخات.

لە بەیاننامەکەدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم یانە بەشداربووەکان دەکات، رۆژی 13-4-2019 لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن، بۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ و قسەکردن لەسەر چارەنووسی خولەکە.

راگرتنی خولی یانە نایابەکانی کوردستان لەکاتێکدایە کە ئەم وەرزە چەندینجار شەڕ و ئاژاوە لە یاریگەکاندا روویداوە، دوایینجاریش لەدوای یاریی نێوان هەردوو یانەی دهۆک و ئاکرێ لە گەڕی 20ـی خولەکەدا شەڕ و ئاژاوەیەکی گەورە روویدا.