گۆڕەپان و مەیدانی عێراق خۆی بۆ پاڵەوانێتی ئاسیا ئامادە دەکات
بڕیارە لە رۆژی 22ی ئەم مانگە پاڵەوانیەتی وڵاتانی ئاسیا بؤ لاوان لە تایلەند بۆ ماوەی هەفتەیەک بەڕێوەبچێت، هەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانی تازەپێگەیشتوانی عێراقی بەشدار لە پاڵەوانێتییەکە، بۆ خۆئامادەکردن بۆ پاڵەوانێتییەکە، کەمپێکی مەشق و راهێنانی لە هەولێر کردووەتەوە و یاریزانانیش چاویان لە بەدەستهێنانی ئەنجامی بەرچاوە.
کێبرکێکە رۆژی بیست و دووی ئەم مانگە دەست پێ دەکات و ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، هەر بۆیە هەڵبژاردەی عێراق بەهیوای رکابەریی کردن کەمپێکی ئامادەکاریی لە شاری هەولێر کردووەتەوە و ماوەی پازدە رۆژ بەردەوام دەبێت.
دوازدە یاریزان بەشدارن لەم کەمپەدا کە یەکێکیان کوردە،هیوایان بەدەست هێنانی ئەنجامێکی باشە.
بەردەوام هەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق لەسەر ئاستی پێشکەوتوان ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە کە سێ بەشی یاریزانانی کوردن، هەر بۆیە تیپی تازەپێگەیشتوانیش دەیانەوێت جێ پەنجەی خۆیان دیاریی بکەن.