پۆلیسی بەریتانیا نایەوێت پرێمەرلیگ دەستپێبکاتەوە

10-05-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن پرێمەرلیگ ڤایرۆسی کۆرۆنا
A+ A-

رووداو - هەولێر

راپۆرت رۆژنامەڤانییەکان لە بەریتانیا دووپاتیان کردەوە کە گەورە بەرپرسانی پۆلیسی بەریتانیا داوایان لە بەرپرسانی پرێمەرلیگ کردووە، پلانی دەستپێکردنەوەی خولەکە دوابخەن، بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

بەپێی سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان، بەرپرسانی دەستەی پرێمەرلیگ بڕیاریان داوە لە 12ی حوزەیرانی داهاتوو یارییەکانی پرێمەرلیگ دەستپێبکەنەوە و لەسەر یاریگەی بێلایەن و بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەبچن.

داڤید جامیسۆن، ئەفسەری پۆلیس لە ویست میدلاندز، کە یەکێکە لەو شوێنانەی میوانداری یارییەکانی پرێمەرلیگ دەکات، لە لێدوانێکدا گوتی "ئەنجامدانی یارییەکان لە یاریگە بێلایەنەکانیشدا هەر دەبێتە هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".

ئەو پۆلیسە هەروەها گوتی "لەوە تێدەگەم کە خەڵکی دەیانەوێت تۆپی پێ دەستپێبکاتەوە، بەڵام پێویستە تەندروستی و سەلامەتی لەپێش هەموو شتێکەوە بن".

داڤید جامیسۆن، لە بەردەوامی قسەکانیدا، گوتی "پێموانییە هیچ رێگەیەک هەبێت بۆ ئەوەی یارییەکانی تۆپی پێ بەڕێوەبچن، بێئەوەی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەئارادا نەبێت، پۆلیس چیدەکات ئەگەر هەزاران کەس ویستیان بچنە نێو یاریگەکان؟!".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە