نەوزاد شێرزاد بووە راهێنەری ئافرەتانی هەولێر
رووداو - هەولێر
بە فەرمی یانەی بالەی ئافرەتانی هەولێر نەوزاد شێرزادیان بە راهێنەری نوێی یانەکەیان دەستنیشانکرد.
لەسەر بڕیاری رازو کەریمی سەرۆکی یانەکە نەوزاد دەبێت راهێنەری بالەی ئافرەتانی هەولێر و بۆ ئەوەی یانەکە ئەنجامێکی باش لە خولی بالەی کچانی کوردستان بەدەستبهێنێت.
جگە لە گۆڕینی راهێنەر، یانەکە چەند یاریزنێکیشی گۆڕیوە و چاویان لە بەدەستهێنانی یەکێک لە باشترین پلەکانی خولی بالەی کوردستانە کە وابڕیارە خولەکە لە رۆژی 16ـی ئەم مانگە بە بەشداری سەرجەم یانەکانی کوردستان دەستپێبکات.