پاڵەوانی پرێمەرلیگ یاریی هەیە


رووداو - هەولێر

لە میانەی دەستپێکی رکابەرییەکانی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ، ئەمڕۆ چەند یارییەکی دیکە بەڕێوەدەچن.

یانەی مانچێستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکە، کاژێر 14:30 لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی وێستهام یارییدەکات، یانەکە ئامانجییەتی هەر لە گەڕی یەکەمەوە زەنگی رکابەرییکردن لەگەڵ لیڤەرپوولی رکابەری وەرزی رابردووی و یانە گەورەکانی دیکەی خولەکە لێبدات و بەبردنەوە بچێتە نێو رکابەرییەکان.

کاژێر 17:00 یانەی ئێڤێرتۆن دوای گواستنەوەی چەند یاریزانێک لەم هاوینەدا، یەکەم دەرکەوتنی بەرامبەر یانەی کریستال پاڵاس دەبێت کە ئەمیشیان لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێت.

کاژێر 19:30 یانەی تۆتێنهام، خاوەنی پلەی دووەمی چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو، لەنێو یاریگە و هاندەرانی بەرامبەر یانەی ئاستۆن ڤێلا یارییدەکات، کە ئەمیان لەم وەرزەدا گەڕاوەتەوە پرێمەرلیگ.

یارییەکانی ئەمڕۆی پرێمەرلیگ

وێستهام یونایتد 14:30 مانچێستەر سیتی
کریستال پاڵاس - ئێڤێرتۆن 17:00
واتفۆرد 17:00 برایتۆن
بێرنلی 17:00 ساوسهامپتۆن
بۆرنمۆس 17:00 شیفڵد یونایتد
تۆتێنهام 19:30 ئاستۆن ڤێلا