ڤیدیۆ؛ زەورا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا


رووداو - هەولێر

یانەی زەورای عێراقی سەرکەوتنێکی گەورەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیادا بەدەستهێنا و لە یانەی وەسلی ئیماراتی بردەوە.

لە گەڕی دووەمی رکابەرییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان، یانەی زەورا میوانداریی یانەی وەسلی کرد و یارییەکە بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی یانە عێراقییەکە و بە سەرکەوتنێکی گەورە کۆتاییهات.

لە خولەکی 22 سامال سەعید دەرگەی گۆڵ تۆمارکردنی کردەوە و یانەکەی بەغدای پێشخست، لە خولەکی 36 عەلا عەباس بۆ جاری دووەم تۆڕی یانە ئیماراتییەکەی هەژاند، دوای ئەوە لە خولەکی 39 فابیۆ دالیما لە یانەی وەسل بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، ئەمەش رێگەی زیاتری بۆ خاوەن یاریگەی خۆشکرد.

لە خولەکی 51 عەلا عەباس گۆڵی دووەمی خۆی سێیەمی یانەی زەورای تۆمارکرد، دوای ئەوە لە خولەکی 75 موهەننەد عەبدولرەحیم گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد، پاشانیش حوسێن جوەید لە خولەکی 84 گۆڵی پێنجەم و کۆتایی کەرنەڤاڵەکەی تۆمارکرد و زەورای کردە خاوەنی یەکەم سێ خاڵ لە پاڵەوانێتییەکەدا.

زەورا دوای بردنەوەی ئەم یارییە لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی یەکەمدا بووە خاوەنی چوار خاڵ، وەسلیش خاوەنی 3 خاڵە.