گۆشت برژاندن لە رووسیا قەدەخەکرا
رووداو-هەولێر
رۆژی 14 حوزەیرانی 2018 جامی جیهانی دەستپێدەکات لە رووسیا دەستپێدەکات و 15 تەمووزیش کۆتاییدێت.
رووسیا بەهۆی میوانداریکردنی جامی جیهانی 2018 هەموو جۆرە ئاگرکردنەوەیەک بەتایبەت گۆشتبرژاندنی قەدەخە کرد.
لە بڵاوکراوەیەکی فەرمی فیفادا هاتووە، رووسیا لە ماوەی ئەو مانگەدا کە جامی جیهانی بەڕێوە دەچێت هەموو جۆرە ئاگرکردنەوەیەک بەتایبەت گۆشتبرژاندنی قەدەخەکرد، ئەمەش لە پێناو ئەوەی هیچ حاڵەتێکی نەخوازراوی وەک ئاگرکەوتنەوە روونەدات.
هەر لە روونکردنەوەدا دەڵێت، بە پێی ئەو بڕیارەی کە دراوە هەر کەسێک گۆشتببرژێنێت بە پارەیەکی زۆر سزادەدرێت کە کەمترینیان 500 یۆرۆیە.رۆژی 14 حوزەیرانی 2018 جامی جیهانی دەستپێدەکات لە رووسیا دەستپێدەکات و 15 تەمووزیش کۆتاییدێت.