ڤیدیۆ؛ دیاز گۆڵێکی ناوازەی تۆمارکرد و ئەرجەنتین دوو خاڵی لەدەستدا


رووداو دیجیتاڵ

لە یارییەکی پڕ رکابەری و سەرنجڕاکێشدا هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا رووبەڕووی یەکبوونەوە و یارییەکە بەیەکسانبوون کۆتاییهات.
 
یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردە لە بۆینس ئایرێس بەڕێوەچوو، لە خولەکی 23 لویس دیاز، ئەستێرەی کۆڵۆمبیا بەجوانترین شێوە و لەسەر شێوازی مێسی و مارادۆنا یاریی بە بەرگریکارانی ئەرجەنتین کرد و گۆڵی پێشکەوتنی بۆ تیپی میوان تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 70 بەهۆی تووند یارییکردنەوە گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو و ئێنزۆ فێرناندێز لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
 
لە خولەکی 80 تیاگۆ ئەلمادا، ئەنجامەکەی بۆ خاوەن یاریگە یەکسانکردەوە، یارییەکە بەیەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.
 
ئەرجەنتین لە پلەی یەکەمی ریزبەند بووە خاوەنی 35 خاڵ و کۆڵۆمبیا لە پلەی شەشەمی ریزبەندی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوور خاوەنی 22 خاڵە.