ركابه‌ره‌كه‌ى بین سپۆرت هاته مه‌یدان
رووداو -سلێمانى
فیدراسیۆنى تۆپى پێى ئیسپانیا به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى یارییه‌كانى لالیگا پشكى فرۆشتنى یارییه‌كانى ئه‌مساڵ لالیگایان به تۆرێكى ناوخۆى سپارد .
پاش ململانێیه‌كى چه‌ند مانگه بۆ ده‌ستكه‌وتنى په‌خشكردنى یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى لالیگا له ناوخۆى وڵات دواجار كۆمپانیاى راگه‌یاندنى Telefónica توانى زیادكردنه‌كه بباته‌وه‌و مافى په‌خشكردنى یارییه‌كانى لالیگاى ده‌سته‌به‌ر كرد بۆ وه‌زرى ئه‌مساڵ .
Telefónicaده‌توانێت له رێگه‌ى په‌خشى ناوخۆى ئه‌مساڵ ته‌واوى یارییه‌كان بگوازێته‌وه هاوشانى تۆرى بین سپۆرت كه ئه‌و له رێگه‌ى سه‌ته‌لایته‌وه به هه‌موو جیهان مافى په‌خشكردنى هه‌یه.