پەیوەندی نێوان نیکی نیکۆڵ و لامين یامال گەرمتر دەبێت

رووداو دیجیتاڵ

نیکی نیکۆڵ، خانمە هونەرمەندی بەنێوبانگی ئەرجەنتینی، نهێنییەکانی پەیوەندی خۆشەویستی خۆی لەگەڵ لامين یامال، ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا ئاشکراکرد. نیکی نیکۆڵ دووپاتیکردەوە، پەیوەندییەکی زۆر بەهێزی لەگەڵ یامال هەیە و یامال بەختەوەرییەکی زۆری پێدەبەخشێت.
 
نیکی لە هەڤپەیڤینێکدا رایگەیاند، خۆشەویستییەکی زۆریان پێکەوە هەیە و هەستێکی خۆشی پێدەبەخشێت کاتێک لەگەڵ یامالە. گوتیشی 'پەیوەندییەکەمان زۆر تایبەتە و زۆر لە یەکدی تێدەگەین".
 
پەیوەندییەکەی یامال لەگەڵ نیکی نیکۆڵ سەرنجی زۆری میدیاکان و جەماوەری بەلای خۆیدا راکێشاوە، بەتایبەتی دوای ئەو لێدوانانەی نیکی نیکۆڵ.
 
ئەم خانمە گۆرانیبێژە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دا، یامال کەسایەتییەکی خۆشەویست و پڕ وزەیە و هەمیشە دەم بەخەندەیە. پەیوەندی ئەم دوو کەسایەتییە دیارە، بووەتە بابەتێکی گەرم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیای وەرزشی و هونەری.
 
لامين یامال، بەیەکێک لە بەهرەمەندترین یاریزانە گەنجەکانی جیهان دادەنرێت و ئێستا لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان نرخەکەی بە 200 ملیۆن یۆرۆ مەزندە دەکرێت، هەروەها نیکی نیکۆڵیش لە بواری مۆسیقادا خاوەنی هەوادارێکی زۆرە.
 
نیکی نیکۆڵ، خانمە هونەرمەندی ئەرجەنتینی، نهێنی پەیوەندی خۆشەویستی خۆی لەگەڵ لامين یامال، ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا، ئاشکراکرد و گوتی، "خۆشەویستییەکی زۆرمان هەیە و زۆر لە یەکدی تێدەگەین، هەست بە باشترین شێوە دەکەم کاتێک لەگەڵ یامالم." ئەم پەیوەندییە سەرنجی زۆری میدیاکان و جەماوەری بەلای خۆیدا راکێشاوە.