كاكا ماڵئاوایى ده‌كات
رووداو -سلێمانى
ریكاردۆ كاكاى به‌رازیلى و یاریزانى یانه‌ى ئۆرلاندۆ سیتى ئه‌مه‌ریكى كۆتایى وه‌رزى ئه‌مساڵ ماڵئاوایى له یانه‌كه‌ى ده‌كات .
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كاكا له لێدوانێكى رۆژنامه‌ڤانى ئاشكرایكرد، كۆتایى ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ى كۆتایى دێت و ماڵئاوایى له ریزه‌كانى ئه‌و یانه‌یه ده‌كات كه له ساڵى 2014 په‌یوه‌ندى پێوه كردووه.
یاریزانه‌كه‌ى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى ره‌تیكرده‌وه پاش رۆیشتنى له ئۆرلاندۆ واز له یاریكردن بهێنێت وه‌ك پێشتر راگه‌یاندنه‌كان بڵاویان كرده‌وه.