بارسیلۆنا مونیر حەدادی دەپارێزێت


رووداو - هەولێر


یانەی بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی مەرجی هەڵوەشانەوەی گرێبەستی مونیر حەدادی هێرشبەری یانەکەی بەرزکردەوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆترتیڤۆی نزیک لە بارسێلۆنا ئاشکرایکرد، بە ئامادەبوونی خۆردی میستری جێگری سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا و زۆبێزاریتای بەڕێوەبەری تۆپی پێی یانەکە و مونیر حەدادی یاریزانی بارسا، لە بارەگای یانەکە دەستکاری گرێبەستی مونیر کراوە و ماوەی گرێبەستەکە و مووچەی ساڵانەی یاریزانەکە بەرزکراونەتەوە ، لەبەرامبەریشدا  مەرجی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکە بۆ 35 ملیۆن یۆرۆ بەرزکراوەتەوە.

حەدادی ئاستێکی نموونەیی لە سەرەتایی ئەم وەرزەدا لەگەڵ بارسێلۆنا لە ژێر راهێنەرایەتی ئینریکێدا پێشکەش کرد، بەڵام دوای تەواوبوونی ماوەی راگرتنی سوارێز، کەمتر بەشداری پێدەکرێت.

مەبەستی درێژکردنەوە و زیادکردنی بەهای مەرجی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی مونیر دەگەڕێتەوە بۆ پاراستنی ئەو یاریزانە لەو یانە زلهێز و زەنگینانەی کە لە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان.