لیڤەرپوول دەستەوارەیەکی گەورەی بۆ کۆندێ ئامادەکردووە
رووداو دیجیتاڵ
یانەی لیڤەرپوول گرنگی بە تواناکانی ئەستێرەیەکی یانەی بارسێلۆنا دەدات و دەیەوێت بە گرێبەستێکی گەورە ئەو یاریزانە لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا بباتە ریزەکانی.
بەپێی هەواڵی میدیای بەریتانیا، یانەی لیڤەرپوول گرنگی بە تواناکانی ژول کۆندێ، بەرگریکاری فەرەنسی و یانەی بارسێلۆنا دەدات و ئامادەیە لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا 80 ملیۆن یۆرۆ پێشکێشی بلاوگرانا بکات بۆ ئەوەی دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت و پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی و نزیک لە یانەی بارسێلۆنا هیچ نیازێکی نییە بۆ دەستبەرداربوون لە ژول کۆندێ و نایەوێت بیر لەو دەستەوارانە بکاتەوە کە پێشکێشی یاریزانەکە دەکرێن.
کۆندێ یەکێک لە دیارترین بەرگریکارەکانی ئێستای یانەی بارسێلۆنایە و زۆرینەی یارییەکان لە پێکهاتەی سەرەکیدا یاریی دەکات، ئەو یاریزانە لەم وەرزەدا 35 یاریی بەدرێسی یانەکەوە ئەنجامداوە، بەشداریی لە 5 گۆڵدا کردووە، خاوەنی سێ گۆڵ و دوو ئاسیستە.
ژول کۆندێ، تەمەنی 27 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا تاوەکو ساڵی 2030 بەردەوامبێت، نرخی ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا دەگاتە 65 ملیۆن یۆرۆ و بارسێلۆنا نایەوێت دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت، بەتایبەت بەرگریکارە فەرەنسییەکە دەتوانێت لە باڵ و دڵی بەرگریدا یاریی بکات.