دهۆک لە بەغدا سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن دهۆک
A+ A-



رووداو دیجیتاڵ

یانەی دهۆک لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر ئەمانەی بەغدا یاری کرد و بە ئەنجامی 2-1 تووشی شکست بوو.
 
لە یارییەکانی گەڕی 28ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەمانە میوانداری یانەی دهۆکی کرد و هەر زوو لە خولەکی 7ـی یارییەکەدا، مونتەزەر عەبدولئەمیر گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
 
سەفا هادی لە خولەکی 47ـی کاتی زیادکراوی گێمی یەکەمدا، گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و یارییەکەی هێنایەوە خاڵی سەرەتا
 
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 60، مونتەزەر عەبدولئەمیر هادی گۆڵی دووەمی بۆ یانە بەغداییەکە تۆمار کرد و بردنەوەی تیپەکەی مسۆگەر کرد.
 
دهۆک هەوڵی زۆری دا بۆ گەڕانەوە نێو کەشی یارییەکە، بەڵام نەیتوانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە. 
 
یانەی دهۆک لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا ئاستێکی ناجێگیر پێشکێش دەکات و دووەم یارییە لەسەریەک تووشی دۆڕان دەبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە