Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فلۆرێنتینۆ پێرێز

فلۆرێنتینۆ پێرێز

وەرزش12-04-2026

هەنگاوێکی بەپەلە لە پێرێزەوە.. ئەستێرەیەکی پێشوو دەبێتە فریادڕەسی ریال مەدرید؟

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سامان وڵاتژێری

رۆژی بڵاوکردنەوە

12-04-2026

تاگەکان

فلۆرێنتینۆ پێرێز, سەرۆکی ریال مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆسەوە: قسەی بێمانا دەکەن
وەرزش31-05-2026

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆسەوە: قسەی بێمانا دەکەن

وردەکاریی لێدانە یەکلاکەرەوەکانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان پاریس و ئارسیناڵ
وەرزش31-05-2026

وردەکاریی لێدانە یەکلاکەرەوەکانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان پاریس و ئارسیناڵ

پاریس سانجێرمان مەیدانەکە بۆ بارسێلۆنا چۆڵ دەکات
وەرزش31-05-2026

پاریس سانجێرمان مەیدانەکە بۆ بارسێلۆنا چۆڵ دەکات

 
رووداو دیجیتاڵ

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید بۆ رزگاربوون لەو قەیرانەی لەڕووی ئەنجامەوە تێیکەوتووە، پەنا دەباتە بەر ئەستێرەیەکی پێشووی یانەکە و دەیەوێت خۆی لەو دۆخە خراپە رزگاربکات.
 
بەپێی هەواڵی رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی، یانەی ریال مەدرید دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو تۆنی کرووس، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئەڵمانیا و یانەکە بگەڕێنێتەوە و بیکاتە ئەندامی بەڕێوەبەرایەتیی تیپەکە و رۆڵێکی گرنگی پێبدات.
 
بەپێی رۆژنامەکە پەیوەندیی نێوان تۆنی کرووس و فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید تاوەکو ئێستاش پەیوەندییەکی زۆر بەهێزە و لە کاتی یارییکردنیدا و دوای ماڵئاواییکردنیشی لە یانەکە ئەو پەیوەندییە هەر وەکو خۆی ماوە.
 
ئەی ئێس دەڵێت "تاوەکو ئێستا تۆنی کرووس دوورە لە کاری رۆژانەی ڤالدێبێباس، بەڵام لە راستیدا فلۆرێنتینۆ پێرێز دەیەوێت گرەو لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو ئەستێرە ئەڵمانییە بۆ یانەکەی بکات، بۆ ئەوەی هاوکاریی تیپەکە بکات بۆ رزگاربوون لەو دۆخەی پێیدا تێدەپەڕێت و وەرزی داهاتوو بە پێکهاتەیەکی بەهێزترەوە بچێتە نێو رکابەرییەکان."
 
میدیای ئیسپانیا دەڵێت "لە نێو یانەی ریال مەدرید کۆدەنگییەک لەسەر گەڕاندنەوەی تۆنی کرووس هەیە بۆ ئەوەی لە ڤالدێبێباس، لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی ریال مەدرید بێت و پێیانوایە تۆنی دەتوانێت جیاواز لە تیپەکەدا دروستبکات".
 
تۆنی کرووس، ئێستا تەمەنی 36 ساڵە، ساڵی 2024 دوای 10 ساڵ یارییکردن لە یانەی ریال مەدرید بەیەکجاری وازی لە یارییکردن هێنا و دوای ئەوە روویکردە دروستکردنی ئەکادیمیایەکی تایبەت بە خۆی بۆ پەروەردەکردنی منداڵان بۆ ئەوەی ببنە یاریزانی تۆپی پێ.
 
ئەم هەنگاوەی فلۆرێنتینۆ پێرێز، بۆ گەڕاندنەوەی تۆنی کرووس لە کاتێکدایە، ریال مەدرید ئەم وەرزە جامی شای ئیسپانیای لەدەستدا، لە لالیگادا 9 خاڵ لە بارسێلۆنای پێشەنگی ریزبەندەوە دوورە، لە چامپیۆنزلیگیشدا یاریی چوونی قۆناخی هەشتی لە یاریگەی خۆیدا بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ بەرامبەر بایرن میونشن دۆڕاندووە و ئەگەری هەیە ئەم وەرزە بۆ یانەکە وەرزێکی سفری بێت لە بردنەوەی نازناودا.