رووداو دیجیتاڵ
لە کاتێکدا شاندێکی وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتیی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە پاکستان بوو بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێران و گەیشتن بە رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە مەیامی ئامادەی یارییەکی شەڕی تێکەڵاو بوو.
یارییەکە لە مەیامی بەڕێوەچوو، ترەمپ لەگەڵ منداڵەکانی چووە بۆ سەیرکردنی یارییەکە و ئەوەش کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و وێنەکانی بەخێراییەکی زۆر لە میدیای جیهاندا بڵاوکرانەوە.
دۆناڵدۆ ترەمپ لەلایەن هاندەرانی ئامادەبووی ئەو یارییە دەوردراوە، لەکاتێکدا ئەو بە لەگەڵ منداڵەکانی دانیشتووە و دەیەوێت چێژ لە دیمەنەکانی یارییەکە وەربگرێت.
یارییەکە لەنێوان کارلۆس ئۆلبێرگ و جیری پرۆچازکا بەڕێوەچوو و ئۆلبێرگ یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی تەواو کرد.
جگە لە ترەمپ، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سێرجیۆ گۆر، باڵیۆزی ئەمریکا لە هیندستانیش لەو یارییەدا ئامادەبوون.
بڕیارە رۆژی 14ـی 6 یارییەکی UFC لە باخچەی کۆشکی سپی ئەنجامبدرێت، بەبۆنەی ئەوەی کە تەمەنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەبێتە 80 ساڵ.