گاریس بەیڵ دەگەڕێتەوە پریمەرلیگ
رووداو-هەولێر
گاریس بەیڵی یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەنیازە بگەڕێتەوە یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی.
بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەکانی ئینگلتەرا، یاریزانە وێڵزییەکە لەگەڵ ئەوەی یانە گەورەکانی ئەوروپا داوای دەکەن، بەڵام ئەو دەیەوێت بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی کە یانەی تۆتنهامە.
گاریس بەیڵ هەر یەکە لە یانەکانی بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد داوای دەکەن و دەیانەوێت وەرزی داهاتوو لەریزی یانەکەیان یارییان بۆ بکات.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بەیڵ تاوەکو ئێستا هیچ گفتووگۆیەکی لەگەڵ کارگێری یانەی ریال مەدرید ئەنجامنەداوە و لەئەگەری جێنەهێشتنی یانەکەی، یانە ئینگلیزییە تووشی بێهوا بوون دەبێت.
گاریس بەیڵ هەر یەکە لە یانەکانی بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد داوای دەکەن و دەیانەوێت وەرزی داهاتوو لەریزی یانەکەیان یارییان بۆ بکات.
بەیلی تەمەن 28 ساڵان لە سالێ 2013 لە یانەی تۆتنهامەوە روویکردە یانەی ریال مەدرید و ئێستا یەكێکە لە یاریزانە ئاستبەرزەکانی لۆس گالاکتیکۆس.