پێش دەستپێکردنی مۆندیالی یانەکان، ریال مەدرید پاڵەوانە
رووداو دیجیتاڵ
لەکاتێکدا 32 یانە بەشداری لە مۆندیالدا دەکەن و زۆرن ئەو یانانەی لە ئەمریکای باشوور بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا دەکەن، بەڵام ریال مەدرید ناوبانگی لە هەمووان زیاترە و زۆرترین خواست لەسەر یارییەکانی ئەو یانەیە.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی، تاوەکو ئێستا تەنیا سەرجەم بلیتەکانی یارییەکانی یانەی ریال مەدرید لە مۆندیالی یانەکاندا فرۆشراون و هیچ یانەیەکی دیکە هێندەی یانەی شاهانە خواست لەسەر بینینی نییە.
بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا تەنیا لە ئەرجەنتین، بەرازیل، مەکسیک، ئەڵمانیا و ژاپۆن گرنگی بە کڕینی بلیتی یارییەکانی مۆندیال دەراووە، هەردوو یانەی ریال مەدرید و بۆکا جونیۆرزیش زۆرترین گرنگیان لەسەر ئاستی هاندەران پێدەدرێت.
ئەو پێنج یارییەی تاوەکو پێنج رۆژ بەر لە یارییەکە خواست لەسەر کڕینی بلیتەکانیانە ئەمانەن، بۆکا جونیۆرز بەرامبەر بێنفیکا، بۆکا جونیۆرز بەرامبەر بایرن میونشن، ریال مەدرید و هیلال، ریال مەدرید و سالزبۆرگ و فلامینگۆ و چێڵسی.
یەکەم یاریی ریال مەدرید لە مۆندیالی یانەکاندا بەرامبەر یانەی هیلالی سعودی دەبێت، یارییەکە لە یاریگەی هارد روک بەڕێوەدەچێت، یاریگەکە 64،767 هاندەر دەگرێت و سەرجەم بلیتەکانی ئەو یارییە فرۆشراون.