ڤیدیۆ؛ یانەیەکی نەرویجی بە گۆرانی کوردی ئاهەنگی بردنەوە دەگێڕێت


رووداو - هەولێر

یانەیەکی نەرویجی بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش، بە گۆرانییەکی کوردی ئاهەنگی بردنەوە دەگێڕێت.

یانەی ئۆدس بالکلوپی نەرویجی، لە یارییەکانی گەڕی 16ـەیەمی خولی نەرویجیدا سەرکەوتنی بەسەر یانەی لیلسترۆم بەدەستهێنا، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک.

لە دوای بردنەوەی یارییەکە، یانەکە لەسەر ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تویتەر ڤیدیۆی ئاهەنگ و دڵخۆشی یاریزانەکانی بڵاوکردووەتەوە، لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت یاریزانانی یانەکە بە گۆڕانیی وەر وەر، کە گۆرانییەکی کوردییە ئاهەنگ دەگێڕن و گۆرانییەکە پێکەوە دەڵێنەوە.



گۆرانی وەر وەر گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردییە، چەند گۆرانیبێژێکی کورد لە ناوچە جیاوازەکانی باشوور و باکووری کوردستان گۆرانییەکەیان گوتووەتەوە.

یانەی ئۆدس ئێستا لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی نەرویجە و خاوەنی 33 ساڵ.