نزار غه‌زالی خه‌ریكی ئاماده‌كردنی كۆمه‌ڵێك یاریزانه
رووداو -هه‌ولێر
نزار غه‌زالی پاڵه‌وانی ناوداری كورد له یاریی له‌شجوانی، دوای ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو و به‌شداریكردنی له چه‌ندین پاڵه‌وانیه‌تی جیهانی، ئێستا وه‌كو راهێنه‌ر خه‌ریكی ئاماده‌كردنی كۆمه‌ڵێك یاریزانه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئاستێكی به‌رز و به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه بكه‌ن.
نزار غەزالی لەشجوانی کوردی جیهانی، قۆناخێکی نوێی ژیانی وەرزشی تاقیدەکاتەوەنزار دوای بیست ساڵی پڕ لە ئەزموون و ماندوویەتی لە یاریی لەشجوانی، ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی پەنجا یاریزانی ئاست بەرزە لەسەر ئاستی هەموو شارەکانی کوردستان بۆ ئەوەی باشترین تیپ دروست بکات بۆ داهاتووی وەرزشی کوردستان.
کۆتایی ئەم هەفتەیە پاڵەوانیەتی لەشجوانی کوردستان لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت، تیپەکەی غەزالی بەهێزترین پاڵێوڕاوە بۆ بردنەوەی قەڵغانی کێبرکێکە.
نزار زۆر خەونی گەورەی ماوە بیکاتە راستی و بەردەوام بێت لە ململانێ سەختەکانی پاڵەوانانی جیهان، بۆیە دەیەوێت بە پێگەیاندنی پۆلێک پاڵەوان بەردی بناغەی هێنانە دی ئەو خەونانەی دابنێت.