لە جەژندا تەنیا جامی كوردستان بەڕێوە دەچێت



رووداو - ئەرسەلان عەبدوڵڵا

یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە بڕیاری راگرتنی سەرجەم خولەكانی دا و تەنیا یارییەكانی جامی كوردستان بەڕێوە دەچێ.

دڵشاد ساڵح بەرپرسی لیژنەی پێشبڕكێیەكان لە یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان بە رووداوی گوت: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممەی یەكێتییەكەماندا بڕیاری راگرتنی خولەكانی نایاب و پلە یەك و خولی لاوانی یانەكانی كوردستانمان دا، ئەمەش بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان و پشووەوە.

گوتیشی: بەم بۆنەیەوە سەرجەم چالاكییەكانی تۆپی پێی كوردستان دەوەستێت و تەنیا یارییەكانی قۆناغی 16ی جامی كوردستان لە رۆژی هەینی 18-10-2013 بەڕێوە دەچێت.