لێدوانێکی ئاگرینی ئێمباپێ لەبارەی رۆناڵدۆوە


رووداو دیجیتاڵ

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسا و یانەی ریال مەدرید ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگال و یانەی نەسڕ دەکات و دەڵێت "ئەو گەورەترین نموونەی منە لە تۆپی پێدا."
 
ئێمباپێ لە لێدوانێکی نوێدا لەبارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە دەڵێت "ئەو هەمیشە نموونە بووە بۆ من، نەک تەنیا بەهۆی دەستکەوتەکانی لە یاریگەدا جیاوازە، بەڵکو جیاوازییەکەی بەهۆی پابەندی و ماندووبوونییەوەیە، قسەکردنل لەگەڵ ئەو، وەرگرتنی ئامۆژگاری لێی شانازییەکی گەورەیە بۆ من و هەمیشە پاڵپشت و هاندەری من بووە."
 
کیلیان زیاتر لەبارەی کریسەوە قسەیکرد و گوتی "رۆناڵدۆ مەرجەعی ریال مەدریدە و گەورەترین هێمای یانەکەیە، هەرچەند زۆر بەسەر رۆیشتنیدا تێپەڕیووە، بەڵام هێشتا خەڵکی مەدرید سەرسامن پێی و بەردەوام قسەی لەبارەوە دەکەن."
 
ئێمباپێ لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت "رۆناڵدۆ بەلای منەوە هەمیشە باشترینە، ئەگەر یاریزانی تۆپی پێ بیت، مەحاڵە شتێک لە کریستیانۆ فێر نەبیت."
 
کیلیان ئێمباپێ و کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندییەکی بەهێزیان بەیەکەوە هەیە، کیلیان لە منداڵییەوە هاندەری دۆنە و هەمیشە ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بە نموونەی باڵای خۆی دەزانێت، لە ماوەی رابردووشدا رایگەیاند، کاتێک لە دۆخێکی دەروونی خراپدا بوو پەیوەندیی بە رۆناڵدۆوە کردووە بۆ ئەوەی هاوکاریی بکات.