تیڤێز پارێزگاری لە ژمارە 10 دەکات

رووداو - ئیتاڵیا

جیۆزێپی ماڕۆتای بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی یوڤێنتۆس ئاشکرایکرد کە یانە ئیتاڵییەکە دەیەوێت گرێبەستی کارلۆس تێڤێز بۆ ماوەیەکی درێژ نوێبکاتەوە.

گرێبەستی ئێستا کارلیتۆس لەهاوینی ساڵی 2016 بەسەر دەچێت و لە وەرزی ئەمساڵدا ئاستێکی زۆر بەرز پێشکەش دەکات و یاریزانەکە خۆی دەیەوێت ماوەی مانەوەکەی زیاتر لێبکات، لەلێدوانێکیدا ماڕۆتادا لەگەڵ رۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتدا گووتی "کارلۆس پاڵەوانێکی راستەقینەیە، هێشتا یەک ساڵ و نیوی ماوە بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی و ئێستا پەیوەندییەکی زۆر باشمان هەیە لەگەڵیدا، ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە ئەگەر بیەوێت مانەوەکەی لێرە درێژبکاتەوە".

تێڤێز لە وەرزی ئەمساڵدا لەکۆی 10 یاریدا هەشت گۆڵی تۆمارکردووە و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هێرشبەرانی دیکەی تیپەکەیدا هەیە.