جامی شای ئیسپانیا.. ئەمڕۆ سێیەم دێربیی کەتەلۆنیا ئەنجامدەدرێت



ئەمڕۆ سێیەم دێربیی كەتەلۆنیای ئەم وەرزە لە نێوان ئیسپانیۆڵ و بارسیلۆنا ئەنجامدەدرێت، كاتێك لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی جامی شای ئیسپانیادا بەیەكدەگەن.

یاریی چوون بە سەركەوتنی بارسیلۆنا بە 4-1 گۆڵ كۆتاییهات، بەڵام شەڕ و ئاژاوە و كارتی رەنگاوڕەنگی تێكەوت، بۆیە یاریی ئەمشەویش پێدەچێت بەهێز و توندوتیژ بێت.