مێسی باسی بالۆن دۆر و کریستیانۆ دەکات

رووداو- هەولێر

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی رکابەرەکانی بۆ وەرگرتنی بالۆن دۆر بڵاوکردەوە.

مێسی لە لێدوانی بۆ میدیاکانی ئیسپانیا رایگەیاند، ئێستا یاریزانی زۆر باش و ئاست بەرز و هەیە، چەندین ساڵە بالۆن دۆر لە نێوان دوو کەسدا بەشدەکرێت، بەڵام ئێستا نەیمار، ئێمباپێ و سوارێز هەن، کە بتوانن باڵۆن دۆر ببەنەوە.

ئەستێرەکەی بارسا زیاتر باسی کریستیانۆ رۆناڵدۆشی کردووە و دەڵێت" من و کریس هیچ کێشەیەک لە نێوانمان نییە، دۆستایەتی و پێکەوەبوون بە نزیک کەوتنەوە و یەکبینین دەبێت، بەڵام ئێمە تەنیا لەکاتی دابەشکردنی خەڵاتەکاندا چاومان بەیەک دەکەوێت و تەنیا لەوێدا گفتوگۆ دەکەین".

لیۆنێل مێسی لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا لە 37 یاریدا 27 گۆڵی تۆمارکردووە، 14 ئاسیستیشی هەیە.