ڤیدیۆ؛ دێر کلاسیکێر بەیەکسانبوون کۆتاییهات

 

رووداو دیجیتاڵ

یاریی دێرکلاسیکێر، لەنێوان هەردوو یانەی بایرن میونشن و بۆرووسیا دۆرتموند لە ئالیانز ئارێنا بەیەکسانبوون کۆتاییهات.
 
لە نیوەی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی هەردوولا نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یەکدی بهەژێنن و نیوەی یەکەمی یارییەکە بەیەکسانبوون بە ئەنجامێکی سپی کۆتاییهات.
 
دوای 48 خولەک یارییکردن یەکەم گۆڵ لە یارییەکەدا بینرا و ماکسیمیلیان بێیەر گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی بۆرووسیا دۆرتموند تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 65 رافایێل گێرێرۆ ئەنجامەکەی بۆ بایرن میونشن یەکسانکردەوە.
 
دوای چوار خولەک لەو گۆڵە، سێرج نابری، بایرن میونشنی پێشخست و گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
 
سێرهۆ گێراسی هەموو شتێکی کرد و ڤالدێمیر ئانتۆن ئەنجامەکەی بۆ دۆرتموند یەکسانکردەوە.
 
یارییەکە بەیەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتاییهات، بایرن میونشن لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە بووە خاوەنی 69 خاڵ و دۆرتموند لە پلەی هەشتەمە بە 42 خاڵ.
 
دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە، بایرن میونشن بە جیاوازیی 6 خاڵ لە پێش یانەی بایرلیڤەرکوزنە و پێنج گەڕ ماوە خولەکە کۆتاییبێت.