ئەمڕۆ یاریی کۆتایی جامی کوردستان لە پیرمام دەکرێت
رووداو-محەمەد کارێزی
ئەمڕۆ دوو شەم كاژێر 4ی ئێواره له یاریگِای یانه‌ی ئارارات له پیرمام یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی هه‌رێمی كوردستان له تۆپی پێ له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئارارات و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دێته ئه‌نجامدان.
سه‌رجه‌م ئاماده‌كاری و پێداویستییه‌كانی یاریی كۆتایی جامی كوردستان ئاماده كراوه و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه‌یه یارییه‌كه به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك بێته ئه‌نجامدان.
جامی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی 3 وه‌رزه ئه‌نجام ده‌درێت و له دوو وه‌رزی پێشوودا یانه‌ی زاخۆ نازناوه‌كه‌ی برده‌وه. هاوكات ئه‌م وه‌رزه یانه پله دوو، پله یه‌ك و پله نایابه‌كانی كوردستان به‌شدارییان تێدا كرد.
یه‌كیه‌تیی تۆپی پێی كوردستان له لای خۆیه‌وه داوا له وه‌رزشوانان و كه‌سایه‌تییه وه‌رزشییه‌كان و ده‌زگه راگه‌یاندنه‌كان و رۆژنامه‌وانان ده‌كات كه له یاریی كۆتایی جامی كوردستاندا ئاماده‌بوون و یاریگه به رووی هه‌موواندا كرایه‌وه.