لیڤەرپوول بەسەرکەوت و سەڵاح ریکۆردی تۆمارکرد
رووداو - هەولێر
محەممەد سەڵاح، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول بووە یەکەم یاریزان لە وەرزێکی پرێمەرلیگدا 32 گۆڵ تۆماربکات و سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بردنەوە لە برایتۆن.
لە دوایین گەڕی خولی پرێمەرلیگی ئینگلتەرا لیڤەرپوول میوانداری برایتۆنی کرد و یارییەکەی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە، گۆڵەکان لەلایەن محەممەد سەڵاح، دیان لۆڤرین، دۆمینیک سولانکی و ئاندرێ رۆبێرتسۆنەوە تۆمارکران.
دوای گۆڵەکەی لە یارییەکەی ئەمڕۆیدا محەممەد سەڵاح ریکۆردی ئالان شیرەر، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لویس سوارێزی شکاند و بووە یەکەم یاریزان لە وەرزێکی پرێمەرلیگدا 32 گۆڵ لە خولەکەدا تۆماربکات.
لیڤەرپوول بەم بردنەوەیە بە کۆکردنەوەی 75 خاڵ گەیشتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.