ڤیدیۆ؛ تێنسزانێک بە مۆبایل زوڵم لێکردنەکەی ریکۆرد دەکات


رووداو - هەولێر

لە یارییەکانی قۆناخی یەکەمی تێنسی رۆما رووداوێکی سەیری و چاوەڕواننەکراو روویدا، کاتێک یاریزانێک بە مۆبایل بڕیارێکی هەڵەی ناوبژیوانی ریکۆرد کرد.

لە یاریی نێوان مارتۆن ڤوکسۆڤیچی هەنگاری و نیکولۆز پاسیلاشڤیلی جۆرجی، تێنسزانە هەنگارییەکە لەلایەن ناوبژیوانەوە بڕیارێکی هەڵەی لە دژی درا و بەو هۆیەشەوە یاریزانەکە لە یارییەکەدا دۆرا.

 


دوای ئەوەی ناوبژیوانەکە بڕیارەکەیدا، تێنسزانەکە نارازیبوونێکی زۆری بەرامبەر بڕیارەکە پێشاندا و بە مۆبایل ئەو بڕیارەی ناوبژیوانی ریکۆرد کرد، دوای ئەوەش لە پۆستێکدا وێنەکەی بڵاوکردەوە و دەرکەوت کە تۆپەکە لە دەرەوەی هێلی یاریگە بووە و ناوبژیوانەکە لە بڕیاردان هەڵەبووە.