ڤیدیۆ؛ ئەلحەزەری داوا دەکات مایکی بین سپۆرت لەبەردەمی هەڵبگرن
رووداو - هەولێر
عیسام ئەلحەزەری، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی میسر، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکەی بەرامبەر تونس کە بەگۆڵێکی بێبەرامبەر تووشی شکستبوون داوایکرد مایکی کەناڵی بین سپۆرت قەتەریی لەبەردەمی هەڵبگرن.
دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە عیسام ئەلحەزەری کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی ئەنجامدا، لە کاتی کۆنگرەکەدا مایکی کەناڵی بین سپۆرتی قەتەری لەبەردەمی ئەو گۆڵپارێزەبوو، پێش ئەوەی ئەلحەزەری دەست بەقسەکانی بکات، داوایکرد مایکی ئەو کەناڵە قەتەرییە لەبەردەمی هەڵبگرن.
ئەم هەڵسوکەوتەی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی میسر لەکاتێکدایە کە سامح شکری، وەزیری دەرەوەی میسریش رەتیکردبوویەوە قسە بۆ کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری بکات.
دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی قەتەر لەگەڵ میسر، سعودیە، بەحرەین و ئیمارات دەزگا مێدیاییەکانی قەتەر لەو وڵاتانە قەدەخەکرا.