ئەمڕۆ کۆنگرەی فیفا دەبەسترێت و چەند بڕیارێکی یەکلاکەرەوەش دەدرێن
رووداو-هەولێر
بۆ میوانداریکردنی مۆندیالەکە، ئێستا دوو لایەن ماونەتەوە کە رکابەری دەکەن، یەکەمیان وڵاتی مەغریبە، لایەنەکەی دیکەش هەرسێ وڵاتەکانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیکن کە بەیەک دۆسیە داوای میوانداریکردنەکە دەکەن.
جگە لە دەنگدان بۆ یەکلاییکردنەوەی وڵاتی میوانداریکەری مۆندیالی 2026، چەند پرۆژە و پێشنیازێكی دیکە هەن کە بڕیاری لەسەر دەدرێت.
یەکێك لە بابەتەکانی دیکە پێداچوونەوەیە بە سیستەمی ریزبەندی پۆلینکردنی هەڵبژاردەکانی جیهان، بابەتێکی دیکە پەیوەستە بە زیادکردنی ژمارەی هەڵبژاردەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر بۆ 46 هەڵبژاردە کە وڵاتەکانی ئەمریکای لاتین پێشنیازیان کردووە، هەروەها دیاریکردنی وادەی بەرێوەچوونی یارییەکانی جامی جیهانی لاوان و تازەپێگەیشتووان و پێداچوونەوە بە یاسای سزادانەکانی فیفادا.
عەبدولخالق مەسعودی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراقیش ئێستا لە رووسیایە و بۆ کۆنگرەکە بانگهێشتکراوە.
بڕیارە ئەمڕۆ لە شاری مۆسکۆ کۆنگرەی 68ـمینی فیفا ببەسترێت و چەند بڕیارێکی چارەنووسساز دەدرێن.
فیفا بەڕێوەچوونی مۆندیالی 2018ـی لە رووسیا بەهەل زانی و سەرجەم ئەندامەکانی فیدراسیۆنەکەی کۆکردەوە و پاش کەمێكی دیکە کۆنگرەکە دەستپیدەکات، گرنگترین بڕیاریش کە ئەمڕۆ یەکلاییدەبێتەوە، وڵاتی میوانداری مۆندیالی ساڵی 2026ـە.بۆ میوانداریکردنی مۆندیالەکە، ئێستا دوو لایەن ماونەتەوە کە رکابەری دەکەن، یەکەمیان وڵاتی مەغریبە، لایەنەکەی دیکەش هەرسێ وڵاتەکانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیکن کە بەیەک دۆسیە داوای میوانداریکردنەکە دەکەن.