یارییەکانی رۆژی سێیەمی مۆندیالی گۆڕەپان و مەیدان


لەمیانەی یارییەکانی رۆژی سێیەمی مۆندیالی گۆڕەپان و مەیدان کە لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا ئەنجام دەدرێت ، دێڤد یۆلیڤەری ئەمریکی مێدالیایی زێڕی راکردنی خۆهەڵدان بەسەر بەربەستی 100 مەتری بەدەستهێنا و کریستین ئۆگۆرۆگۆی بەریتانی ژمارەیەکی نوێی بەریتانی لەیاری راکردنی 400 مەتریدا تۆمارکرد و شیلی ئان فرایزی جامایکی میدالیای زێڕی راکردنی 100 مەتری بەدەستهێنا.

 ڤالێری ئادامزی نیوزیلاندی بووە یەکەم ئافرەت کە چوار جار لەسەر یەک میدالیای زێڕی هەڵدانی قورسایی بەدەستبێنێت.

پاڤیل ڤادیلی پۆڵەندی میدالیای زێڕی لە هەڵدانی قورسایی بەدەستهێنا دوای سەرکەوتنی بەسەر کریستیان بارسی هەنگاری و پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی لەندەن.

پاڤیل هەڵدانەکەی گەیشتە 81 مەتر و 97 سانتیمەتر و لوکس میلشی چیکی بەپلەی دووەم هات و میدالیای بڕۆنزی بەدەستهێنا.

ئۆهۆڕۆگۆیی بەریتانی پلەی یەکەمی لەراکردنی 400 مەتری بەدەستهێنا و ماوەکەی بە چل و نۆ چرکە و چل و یەک لەسەدی چرکە بڕی و سەرکەوت بەسەر ئامانتالی مۆنچۆی بۆتسوانی و ئانتۆنینایی روسیش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.