هیگواین سوکایەتی بە هاندەرانی بارسێلۆنا کرد

رووداو-هەولێر

گۆنزالۆ هیگواین لە یارییەکەی دوێنێی نێوان بارسا و یوڤێ  12 یاریییە نەیتوانیوە لە یاریگای کامپنو گۆڵ تۆمار بکات  بۆیە کاتێک چووە کوورسی یەدەگ هەڵوێستێکی ناشرینی بەرامبەر هاندەرانی بارسا ئەنجامدا.

دوای ئەوەی راهێنەر لە خولەکی 87 ی یارییەکەدا گۆڕانکار کرد لە نێوان هیگواین و کالیگارا، یاریزانە فەرەنسییەکە کاتیک چووە کورسی یەدەگ بەهۆی گۆڵتۆمار نەکردنییان تووڕویی یاریزانەکەی لێکەوتەوە پەنجەی ناوڕاستی بۆ هاندەران بەرزکردەوە و وا چاوەڕوان دەکرێت گۆنزالۆ سزابدرێت.

 شەوی رابردوو لە خولی یانەی پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی بارسێلۆنا میوانداری یانەی یوڤێی کردوو توانی بە سێ گۆڵی بێوەڵام یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبێنیت.