هۆکاری بەرزی توانای جەستەیی رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکرێت
رووداو-هەولێر
پزیشکێکی پێشووی یانەی ریال مەدرید هۆکاری هێزی توانای جەستەیی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات.
خوان کارلۆس هێرنانادێزی پزیشکی پێشووی یانەی ریال مەدرید لە لێدوانێکید بۆ رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆسپۆرت رایگەیاند، سێ هۆکار هەیە وای لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کردووە، هەمیشە بە توانای جەستەیی بەرزەوە دەربکەوێت.
هۆکارەکانیش بریتین لە راهێنانی گونجاو، خواردنی تەندروست و پشوو وەرگرتنی تەواو، ئەم هۆکارانە وادەکات یاریزان لەوپەڕی توانای جەستەییدا بێت و کریستیانۆ رۆناڵدۆش ئەم کارانە ئەنجامدەدات، لەبەر ئەوە بۆ ماوەیەکی زیاتر لە یاریزانی ئاسایی توانای جەستەییان بە بەرزی دەمێنێتەوە.
پێشتریش میک کلیگی راهێنەری توانای جەستەیی رۆناڵدۆ لە مانچێستەر یونایتد ئەمەی راگەیاندبوو و گووتبووی رۆناڵدۆ هەرگیز لە مەشقکردن ناوەستێت و پابەندە بە سەرجەم رێنماییە تەندروستییەکان.