په‌یامێكی ئاگرین لە ئەنچێلۆتییەوە بۆ نه‌یمار
رووداو دیجیتاڵ
كارلۆ ئه‌نچێلۆتی، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل، په‌یامێكی ئاگرین و یەکلاکەرەوە ئاراستەی نەیمار دا سیلڤای ئەستێرەی سامبا دەکات سەبارەت بە بەشداریکردنی یان نا لە مۆندیالی 2026.
کارلیتۆ رایگه‌یاند كه باری جه‌سته‌یی نه‌یمار یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت سه‌باره‌ت به بانگهێشتكردنی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی له جامی جیهانی 2026، دوای ئه‌وه‌ی له پێكهاته‌ی كۆتایی بۆ دوو یاریی پاڵاوتنه‌كان دوورخرایه‌وه.
راهێنەری سامبا، نه‌یماری تەمەن 33 ساڵی له لیستی 23 یاریزانی بۆ دوو دوایین یاریی پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی به‌رامبه‌ر به چیلی و بۆلیڤیا دوورخسته‌وه و هۆكاره‌كه‌ی بۆ پێكانێكی سووك له ماسوولكه‌كانی قاچی گەڕاندەوە. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، نه‌یمار دواتر رایگه‌یاند كه دوورخستنه‌وه‌كه‌ی به هۆكاری ته‌كنیكی بووه.
یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان له ئۆكتۆبه‌ری 2023ـەوه درێسه زه‌رده بهنێوبانگهکەی بەرازیلی نه‌پۆشیوه كاتێك تووشی پێكانێكی مه‌ترسیدار له به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی بوو، كه هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕانه‌وه سەریان نەگرت.
ئه‌نچێلۆتی به تۆڕی ESPNـی به‌رازیلی راگه‌یاند "بێگومان به‌دواداچوون بۆ چۆنیه‌تی یاریكردنی نه‌یمار ناكه‌ین. هه‌مووان به‌هره‌كه‌ی ده‌زانن، بەڵام له تۆپی پێی مۆدێرندا، یاریزان ده‌بێت له دۆخێکی جه‌سته‌یی باش‌دا بێت بۆ ئه‌وه‌ی سوود له به‌هره‌كه‌ی وه‌ربگیرێت. نەیمار هیچ كێشه‌یه‌كی نابێت له په‌یوه‌ندیكردن به هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانییه‌وه ئه‌گه‌ر له باشترین باری جه‌سته‌یی خۆیدا بێت".
راهێنەرە ئیتاڵییەکەی هەڵبژاردەی بەرازیل، گوتیشی "هه‌مووان نهیمارێکیان له هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانیدا ده‌وێت کە له دۆخیکی جه‌سته‌یی باش‌دا بێت. قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد و پێمگوت، كاتت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه خۆت ئاماده بكه‌یت بۆ په‌یوه‌ندیكردن به هه‌ڵبژارده و یارمه‌تیدانی تیپه‌كه بۆ پێشكێشكردنی باشترین ئاست له جامی جیهانیدا".
نه‌یمار له‌و كاته‌وه‌ی له یانه‌ی هیلال سعودییه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ یانه‌ی سانتۆسی منداڵی، هه‌ندێك لایه‌نی دره‌وشاوه‌ی نیشانداوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، مانگی رابردوو به‌ته‌واوی بێزارییه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت كاتێك دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی سانتۆس به‌ئه‌نجامی 6-0 به‌رامبه‌ر به ڤاسكۆ دیگاما، به‌گریانه‌وه یاریگەی جێهێشت.
ئه‌نچێلۆتی رایگەیاند كه نه‌یمار له ناوه‌ڕاستی یاریگادا ده‌بینێت، چ وه‌ك یاریزانێكی ناوه‌ڕاستی هێرشبه‌ر یان هێرشبه‌ر و روونیشیكرده‌وه "قسه‌م له‌گه‌ڵیدا كردووه، هه‌موو شتێك روونه، بیرۆكه‌كه هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه".
هەروەها گوتیشی "ناتوانێت له باڵيکان یاری بكات، چونكه تۆپی پێی مۆدێرن پێویستی به هێرشبهرانێك هه‌یه كه ئاستی جه‌سته‌یی به‌رزیان هه‌بێت، ئه‌مه زۆر گرنگه. ده‌توانێت وه‌ك یاریزانێكی ناوه‌ڕاستی هێرشبه‌ر بێ كێشه یاری بكات".