ئەرکی ئەڵمانیا زەحمەتە

 
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات و هەنگاوێکی دیکە لە گەیشتن بە مۆندیال نزیک ببێتەوە، کاتێک بەرامبەر ئێرلەندای باکوور یاری دەکات.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی چوارەمی کۆمەڵەی یەکەمدا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر ئێرلەندای باکوور یاریی دەکات و تیپەکە چاوی لە بردنەوەی سێیەمە لەسەریەک.
 
ئەڵمانیا لە دوو یاریی رابردوودا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، دوای ئەوەی لە یەکەم یارییدا بەرامبەر سلۆڤاکیا دۆڕا و دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات.
 
رکابەرییەکانی کۆمەڵەکە ئاڵۆزن، بەوپێیەی ئەڵمانیا، ئێرلەندا و سلۆڤاکیا هەریەکەیان شەش خاڵیان هەیە و رکابەری لەسەر پلەی یەکەمی کۆمەڵەکە دەکەن بۆ گەیشتن بە مۆندیال، بۆیە ئەرکی هەردوولا لە یارییەکەی ئەمشەودا قورسە.
 
ئەڵمانیا 20 یاریی بەرامبەر ئێرلەندای باکوور کردووە، 14 یاریی بردووەتەوە، لە چوار یارییدا یەکسانبوون و تەنیا دوو یاریی بەرامبەر ئەو هەڵبژاردەیە دۆڕاندووە، دوایین 10 یارییشی لەسەریەک لەو هەڵبژاردەیە بردووەتەوە.