یاریزانانی کورد گۆڕەپان و مەیدانی عێراقیان کۆنتڕۆڵکرد
لە یاریگای کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی بەغدا، 50 یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان دوایین تاقیکردنەوەیان بۆ گەیشتن بە ریزی هەڵبژاردەی عێراق ئەنجامدا، لە کۆتاییشدا چەند یاریزانێکی کورد گەیشتنیان بە هەڵبژاردەی عێراق مسۆگەر کرد.