چێڵسى له كینگ پاوه‌ریش سه‌ركه‌وت
رووداو -سلێمانى
یانه‌ی چێڵسی به‌رگریی له پله‌ی یه‌که‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ کرد دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر لیسته‌ر سیتی به‌ده‌ستهێنا.
له‌گه‌ڕی ٢١ خوله‌که‌دا لیسته‌ری پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو و چێڵسی پێشه‌نگی ئه‌م وه‌رزه رووبه‌رووی یه‌کبوونه‌وه و بلووز یارییه‌که‌ی به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه.
له خوله‌کی ٦مارکۆس ئه‌ڵۆنسۆ گۆڵی یه‌که‌می تۆمارکرد، له گێمی دووه‌مدا هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌میشی تۆمارکرد، دوای ئه‌وه پێدرۆ رۆدریگێز گۆڵی سێیه‌میشی تۆمارکرد و چێڵسیی کرده خاوه‌نی ٥٢ خاڵ له پله‌ی یه‌که‌م.