بارسا به ترسه‌وه پێشوازى له لاس پاڵماس ده‌كات
رووداو -سلێمانى
یارییه‌كانى گه‌ڕى 18ـى خولى یانه‌كانى ئیسپانیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌ستپێده‌كات و له یه‌كێك له یارییه به‌هێزه‌كان بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ى كامپ نۆ میواندارى لاس پاڵماس ده‌كات .
یارییه‌كه كاژێر 6:15ـى ئێواره به كاتى باشوورى كوردستان ده‌ستپێده‌كات و به گوته‌ى لویس ئینرێكى راهێنه‌رى یانه‌ى بارسێلۆنا ئه‌ركى تیپه‌كه‌ى ئاسان نیه‌و فه‌لسه‌فه‌ى یاریكردنى تیپه زه‌رده‌كه هه‌مان شێوازى بلاوگرانایه .
هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه سێ یارى دیكه به‌م شێوه‌یه به‌رێوه‌ده‌چێت .
كاژێر 3:00
لیگانس -ئاتله‌تێك بلباو
كاژێر 8:30
ئاتله‌تیكۆ مه‌درید-ریال بیتس
كاژێر 10:45
سۆسیداد-ڤیاریال