یەکەم بڕیاری ئەربێلوا دەرکردنی ئەستێرەیەکە

رووداو دیجیتاڵ

 

سەردەمێکی نوێ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەستپێدەکات و ئەلڤارۆ ئەربێلوا شۆڕشێکی گەورە لە ریال مەدرید رادەگەیێنێت. کۆتایی بە نازی هەندێک لە ئەستێرەکان دێنێت و یەکەم بڕیاریشی دەرکردنی یاریزانێکە.
 
مەدریدستاکان، ئاگاداربن! دۆخەکە لەناو قەڵای سپی گۆڕانکاری ریشەیی بەخۆوە دەبینێت. ساڵی 2026 بۆ ریال مەدرید بەتاقیکردنەوەیەکی سەخت دەستیپێکرد؛ دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ و ونبوونی ناسنامەی تیپەکە لەناو یاریگەدا، کارگێڕیی یانەکە بڕیاری 'نەشتەرگەرییەکی بەپەلە' یان دا.
 
چی روودەدات؟
 
لەکاتێکدا بارسێلۆنای رکابەری مێژوویی لە هەموو ئاستەکاندا باڵادەستە و پێشەنگە، ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید دووچاری جۆرێک لە بێسەروبەری ببووەوە. لێرەدا کارگێڕیی فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕیارێکی یەکلاکەرەوەیان دا بە راسپاردنی ئەرکی راهێنەرایەتی بە کوڕی یانەکە، ئەلڤارۆ ئەربێلوا.
 
پلانەکەی ئەربێلوا: دیسپلین و گەڕانەوە بۆ بنەماکان
 
ئەربێلۆی تەمەن 42 ساڵ، کە بە 'پاتریۆت' و کادیری دڵسۆزی مەدرید دەناسرێت، بە فەلسەفەیەکی تووند و بێبەزەییانە دەستیپێکردووە. پەیامەکەی بۆ یاریزانەکان روونە "کەس لە یانەکە گەورەتر نییە". ئەو دەیەوێت شکۆ و هەیبەت بۆ درێسی سپی بگەڕێنێتەوە و کۆتایی بە نازی هەندێک لە ئەستێرەکان بهێنێت.
 
قوربانییەکان و دەموچاوە نوێیەکان
 
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئیستادیۆ دیپۆرتیڤۆ، یەکەم یاریزان کە باجی ئەم شۆڕشە دەدات دانی سیبایۆسە. ئەربێلۆ بەڕاشکاوی پێیگوتووە کە لە پلانەکانیدا نییە و بڕیارە لە مێرکاتۆی زستانەدا بگەڕێتەوە بۆ یانەی ریال بێتیس.
 
لە بەرامبەردا ئەربێلوا دەرگای بۆ گەوهەرەکانی ئەکادیمیای لا فابریکا واڵا کردووە. چاوەکان هەمووی لەسەر دوو ناوی درەوشاوەن: تیاگۆ بیتارش و بێتۆ مارتینێز. ئەربێلۆ بڕوای وایە ئەم لاوانە بەڕۆحیەت و جەنگاوەریی خۆیان دەتوانن مێرێنگی بگەڕێنەوە سەر رێڕەوی راستەقینە.
 
ئایا ئەربێلوا دەبێتە 'زیدانێکی نوێ' و ریال مەدرید لەم تەنگەژەیە رزگار دەکات؟ یان گوشارەکان رێڕەوی شۆڕشەکەی دەگۆڕن؟ ئەوەی ئێستا دەبینرێت، مەدریدێکی جیاواز و تووندترە لەوەی پێشوو.