درۆگبا کۆتایی وەرز واز دەهێنت

رووداو-هەولێر

دیدێ درۆگبای کۆتدیڤواری و یاریزانی پێشووی چێڵسی کۆتایی وەرز بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت.

درۆگبا لە لێدوانی بۆ میدیاکانی فەرەنسا، زۆر درەنگ توانیم ئاستی نموونەیی پێشکەش بکەم، هێشتا چێژ لە یاریکردن ئەبینم، کاری ئێستاشم خۆش ئەوێت، بەڵام ئیدی تەمەنم 40 ساڵە و ئەم وەرزە کۆتا وەرزمە و واز دەهێنم.

سەبارەت بە رۆیشتنی بۆ مارسیلیاش درۆگبا گوتی" نازانم چ پۆستێک دەخەنە بەردەمم ، بەڵام بە هەموو شێوەیەک من یارمەتییان دەدەم".

دیدێ درۆگبا ئێستا تەمەنی 40 ساڵە و یاری بۆ یانەی فینیکس رایسنیگی ئەمریکی دەکات و کۆتایی وەرز بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت.