هۆشدارییه‌ك بۆ ریال: سیبایۆس له پۆگبا و كانتێ باشتره
رووداو ـ هه‌ولێر
یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، هۆشداری ده‌داته یانه‌ی ریال مه‌درید له گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یاریزانی فه‌ره‌نسی، پۆل پۆگبا و نگۆلۆ كانتێ و ده‌ڵێت "ئه‌و دووانه له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتوو نابن".
هه‌ندێ له سه‌رچاوه رۆژنامه‌ڤانییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌یه‌وێ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی، پۆل پۆگبای یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و نگۆلۆ كانتێی یاریزانی یانه‌ی چێڵسی بكات.
یاگۆ ئاسپاس، هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی سێلتاڤیگۆ، له لێدوانێكدا هۆشداری دایه كارگێڕی ریال مه‌درید و گوتی "ریال مه‌درید هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات ئه‌گه‌ر گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پۆگبا و كانتێ بكات، چونكه ئه‌و دووانه ناتوانن له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتوو بن".
ئه‌و یاریزانه ئیسپانییه، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی "من ناڵێم پۆگبا و كانتێ یاریزانی باش نین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ شێوازی یاریكردنی ریال مه‌درید ناگونجێن و سه‌ركه‌وتووش نابن".
ئه‌و یاریزانه هه‌روه‌ها گوتیشی "سیبایۆس له‌وان باشتره بۆ ریال مه‌درید، یاخود ده‌كرێت له‌جیاتی ئه‌وان گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ تیاگۆ ئه‌لكانتارا بكه‌ن".