هەولێر لەنێو بەغدا سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا



رووداو دیجیتاڵ

لە گەڕی 28ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر سەرکەوتنێکی گرنگی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەسەر یانەی نەفت بەدەستهێنا و سێ خاڵی گرنگی خستە سەر خاڵەکانی بۆ ئەوەی پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندییەکەدا بەهێزتر بکات.
 
لەگەڵ دەستپێکی یارییەکە هەردوو یانە بە وریاییەوە یارییان دەکرد و ململانێیەکان زیاتر لە ناوەڕاستی یاریگەدا چڕبووبوونەوە. دواتر لە هێرشێکی رێکخراودا و بە ئەسیستێکی جوانی کریستیان بارکۆ، مارلین چۆبانۆڤ توانی بە لێدانی سەر گۆڵێکی نایاب بۆ یانەی هەولێر تۆماربکات.
 
لە گێمی دووەمدا، هەوڵەکان بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە لە لایەن هەردوو لایەنەوە بەردەوام بوون. هەردوو یانە چەند هێرشێکیان بردە سەر گۆڵی یەکدی، بەڵام بێ ئامانج بوون تاوەکو لە خولەکی زیادکراوی یارییەکە یاریزان گەیلان لوقمان بە شێوەیەکی نایاب گۆڵی دووەمی بۆ هەولێر تۆمارکرد.
 
بەم سەرکەوتنە یانەی هەولێر بە کۆکردنەوەی سێ خاڵی دیکە، بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق سەرکەوت، لە بەرامبەریشدا یانەی نەفت لە پلەی 11ـی ریزبەندییەکەدا جێگیر بوو.