زیدان ناڤاس بەقوربانی کوڕەکەی دەکات
رووداو - هەولێر
زینەدین زیدان بە چەند بڕیارێک داهاتووی گۆڵپارێزانی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو یەکلاکردووەتەوە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، زیدان بە شێوەیەکی کۆتایی بڕیاری لەسەر گۆڵپارێزانی وەرزی داهاتووی یانەکەیداوە و قوربانی یەکەمی بڕیارەکەشی کەیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی کۆستاریکییە کە زیدان پێی راگەیاندووە بۆ وەرزی داهاتوو لە پلانەکانیدا نییە و دەستبەرداری دەبێت.
رۆژنامەکە ئاماژە بە بڕیارەکەی زیدان دەکات و دەڵێت، تیابۆ کۆرتوا گۆڵپارێزی یەکەمی ریال مەدرید دەبێت لە وەرزی داهاتوودا، هەروەها داوایکردووە لوکای کوڕیشی ببێت گۆڵپارێزی دووەمی یانەکە.
بڕیارەکەی زیدان کارگێڕی ریال مەدریدی تووڕە کردووە، چونکە ئەوان چاوەڕێی ئەوەیان دەکرد لونینی گۆڵپارێزی لاوی ئۆکراینی بکەنە گۆڵپارێزی دووەم، بەڵام زیدان بۆ لوکای کوڕی دەستبەرداری کەیلۆر ناڤاس دەبێت.