مانچێستەر یونایتد کالیدۆ کۆلیبالی دەوێت
رووداو-هەولێر
یانەی مانچێستەر یونایتد هەوڵەکانی زیاتر چڕکردووەتەوە بۆ گواستنەوەی کالیدۆ کۆلیبالی یاریزانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی.
بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەکانی ئینگلتەرا، یانەی مانچێستەر یونایتد گواستنەوەی کۆلیبالی یاریزانی سەنیگالی و یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لە پێش هەموو کارەکانییەوە داناوە و بۆ ئەوەش هەموو هەوڵێک دەدات تاوەکو یاریزانەکە بگوازێتەوە یانەکەی.
دێ لاورێنتسی سەرۆکی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی، بۆ گواستنەوەی کالیدۆ داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات و چاوەڕوانیش دەکرێت یانە ئینگلیزییەکە ئەو بڕە پارە زۆرە بدات بۆ ئەوەی تواناکانی ئەو یاریزانە بەدەستبهێنێت.
یاریزانە 27 ساڵییەکە لەگەڵ یانەی ناپۆلی تاوەکو 2023 گرێبەستی کۆتایی نایەت، ئەم وەرزەش لەگەل یانەکەی لە 47 یاریدا 2 گۆڵ و 2 ئاسیستی هەیە.